سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێنشینی ئه‌بوزه‌بی كۆبووه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات تاوتوێ كران.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی له ئیمارات پێشوازیكرد له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێرای به‌خێرهاتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان، باس له په‌یوه‌ندییه مێژینه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كراوه .
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات و چۆنیه‌تیى فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاریكاریى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئیمارات تاوتوێ كراون. دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بو زه‌بی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.