دوابەدوای دەستلەکارکێشانەوەی گرێگ کلارک لە پۆستی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، ماوەی حەوت مانگە ئەو پۆستە بەبەتاڵی ماوەتەوە.
یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە کۆمیتەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ، بەکۆی دەنگ ئافرهته سەرمایەدار، دێبی هێویت-ی وەک پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆکی یەکێتییەکە دیاریی کردووە.
بڕیاریشە لە 22ی تەمووزی داهاتوودا و لە کۆبوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا-دا، کاندیدێتی دێبی هێویت پەسەند بکرێت و لە مانگی کانوونی دووەمی 2022دا ناوبراو دەستبەکارببێت.
ئەو ئافرهته سەرمایهدارە هەر لە منداڵییەوە خولیای تۆپی پێی هەبووە و لەئێستاشدا بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەیەتی.
بەم شێوەیە لە تەمەنی 157 ساڵەی یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، بۆ یەکەمجار ئافرهتێك سەرۆکایەتی یەکێتییەکە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.