له پاڵاوتنی هاوبه‌شی گڕوپی سێیه‌می كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌رو جامی ئاسیای دووهه‌زاروبیست وسێی چین، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی كه‌مبۆدیای برده‌وه.
یارییه‌كه له به‌حره‌ین به‌ڕێوه‌چوو، له یه‌كه‌م خوله‌كی ڕووبه‌ڕوو بوونهوهكهدا، یاریزان موهه‌نه‌د كازم گۆڵێكی بۆ عێراق تۆماركرد، پاشان یاریزان به‌شار ره‌سن گۆڵی دووه‌می عێراقی له خوله‌كی بیست وسێ به‌ده‌ستهێنا.
دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، یاریزان عه‌لی عه‌دنان گۆڵی سێیه‌می عێراقی به لێدانی سزا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، یاریزان سۆی ڤیسال گۆڵێكی بۆ كه‌مبۆدیا به‌ده‌ستهێنا، له دواساته‌كانی یاریشدا، یاریزان سه‌فا هادی گۆڵی چواره‌می عێراقی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد.
به‌م بردنه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركه‌وت بۆ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی سێیه‌م و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده چوارده خاڵ، كه‌مبۆدیاش به ته‌نها خاڵێك له دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه مایه‌وه.
له پاڵاوتنی هاوبه‌شی کیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به کۆتاییه‌کانی مۆندیال عێراق سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر که‌مبۆدیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.