Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 22:23

سه‌عید هه‌رکی : په‌که‌که‌ مه‌ترسی له‌ داعش زیاتره‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

سـەعید هـەرکی ـ ئەندامی پەرلەمانی کـوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی په‌كه‌كه‌ و تێكدانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند 

پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆی هه‌یه‌ بگاته‌ هه‌ر شوێنێك له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان , له‌ راستیدا په‌كه‌كه‌ ئه‌و تصوره‌ی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و خاوه‌ن ماڵه‌ و ئێمه‌ یاخود حكومه‌تی هه‌رێم مێوانه‌ ، یان بیانووه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی وردتر ، ده‌یان كێشه‌ی بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه‌ , بیانووی بۆ توركیا دروست كردوه‌ كه‌ ده‌ست له‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربدات .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ بۆته‌ هۆكاری ئاواره‌بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ , چۆلكردنی ئه‌و هه‌موو گونده‌ , هه‌روه‌ها  شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاووڵاتیان , ئه‌وانه‌ هه‌مووی ئاسته‌نگن كه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستانیان دروست كردووه‌ . 

هه‌روه‌ها په‌كه‌كه‌ خۆی به‌ خاوه‌ن ده‌زانێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بێگانه‌ ده‌زانێـت , په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسیه‌كه‌ی له‌ داعش زیاتره‌ . په‌كه‌كه‌ رێكخراوێكی تیرۆریستییه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی داگیركار كار ده‌كه‌ن . 
پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رپرسیاریه‌تی له‌ ئه‌ستۆ بگرن و ته‌باو یه‌كریز بن , ئه‌و شه‌ڕه‌ و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌یفرۆشن , ته‌نها دژی پارتی نیه‌ , به‌ڵكو دژی ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و قه‌واره‌كه‌یه‌تی . 

ئاماژه‌شیدا كه‌ لێژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌یاننامه‌ی خۆی هه‌بووه‌ , كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدایه‌ , پێویستیشه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش به‌یاننامه‌ی هه‌بێت و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی په‌كه‌كه‌ بكات . 
داواشمان كردووه‌ به‌ فه‌رمی كه‌ دانیشتێك بۆ ئه‌و پرسه‌ له‌ په‌رله‌مان به‌رێوه‌ بچێت . 

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.