Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:53

عمید عوسمان محەمەد مستەفا : یه‌که‌م جار نیه‌ په‌که‌که‌ هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر ئه‌فسه‌رو ئاسایش و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌

کوردستان TV
100%

عمید عوسمان محەمەد مستەفا ـ ب. گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و هۆكاری شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ : 

ئه‌و رووداوه‌ی ئه‌مرۆ  , یه‌كێك له‌ رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كان بووه‌ , كه‌ هه‌میشه‌ ئێمه‌ وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نه‌مانویستووه‌ شه‌ری كورد به‌ كورد بكرێت , به‌ڵام به‌پێی پلانێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی  كوردستان كه‌ پێویسته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری هه‌مووی بگه‌رێته‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ . 

 دیاره‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ په‌ڵاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی ئاسایش ده‌ده‌ن و  ده‌یكه‌نه‌ ئامانج و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن .

ئه‌و رووداوه‌ به‌ وردی به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌ كه‌ ئۆتۆمبیلێك بووه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ چوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بكات , كه‌وتۆته‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ , 5 پێشمه‌رگه‌  شه‌هید و 7ی دیكه‌ بریندار ده‌بن , دواتر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ته‌قه‌ به‌ چه‌ك و قه‌ناس  , یه‌كێك به‌ قه‌ناس بریندار بووه‌ و ئامانجی په‌كه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ رێگری له‌ پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پلانی بۆ داناوه‌ .

په‌كه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی بیستمان له‌و لێدوانانه‌ی هه‌مووی كه‌ ئه‌مڕۆ دایان ناراست بوون , پێشمه‌رگه‌ ئازاده‌ بۆ هه‌ر شوێنێك هێز جوله‌ پێ بكات , په‌كه‌كه‌ له‌ ساڵی 1992 تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆته‌ هۆكاری سه‌رئێشه‌ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ مه‌به‌ستی په‌لكێشكردنی وڵاتانی  داگیركه‌ره‌ بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان .

په‌كه‌كه‌ هه‌ر كاتێك بزانێت له‌ سوپای توركیا نزیك بۆته‌وه‌ ئه‌وا گرفتێك دروست ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی توركیا هێزی خۆی بهێنێته‌ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان .

په‌كه‌كه‌ به‌ چ یاسایه‌ك ناو له‌ شوێنه‌كان ده‌نێت ؟ ئه‌وان بۆ ناچن له‌ كوردستانی باكوور هه‌رێم دروست بكه‌ن كه‌ شوێنی ئه‌وانه‌ .

په‌كه‌كه‌ بازرگانی  له‌و ناوچانه‌ ده‌كات , به‌ڵكو مادده‌ی هۆشبه‌ر  له‌ چه‌ندین عه‌مبار داناوه‌ و گه‌نجانی ئێمه‌ی پێ له‌ رێ لاده‌به‌ن , په‌كه‌كه‌ كارێكی باشی نه‌كردووه‌ ، ده‌یان گه‌نجیان دزی ، كوا ئێستا ئه‌و گه‌نجانه‌ له‌ كوێن ؟

حكومه‌تی عێراق پێویسته‌ پاسه‌وانی سنوور زیاتر گرنگی پێبدات و ژماره‌یه‌ان زیاد بكات .

 

 

نووسینی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.