Erbil 28°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 20:34

چێڵسی گرێبه‌ستی تیاگۆ سیلڤای بۆ وه‌رزێکی دیکه‌ درێژکرده‌وه

کوردستان TV
100%


 له‌ ئینگلته‌راو له‌ هه‌واڵێكی  تایبه‌ت به‌ یانه‌ی چێڵسی، كارگێڕی یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی تیاگۆ سیلڤای به‌رگریكاره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ درێژكرده‌وه.
 سیلڤای ته‌مه‌ن سی و شه‌ش ساڵ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی پارساڵ و له‌ پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازادو به‌ گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بلوز كرد، به‌ڵام دوای ئه‌و ڕۆڵه‌ گرنگه‌ی له‌ یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی بینی و سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی، به‌رپرسانی چێڵسی بڕیاریاندا گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه‌ بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ درێژبكه‌نه‌وه.
 هاوكات یانه‌ی چێڵسی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد كه‌ له‌ مانگی نیسانی ڕابردووه‌وه‌ گرێبه‌ستی ئۆلیڤێ جیرۆدی هێرشبه‌ره‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ درێژكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی كارگێڕی یانه‌كه‌ بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌م دواییه‌و له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ده‌نگۆی ڕۆیشتنی جیرۆدی ته‌مه‌ن سیی و چوار ساڵ له‌ یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌و په‌یوه‌ندیكردنی به‌ ڕیزی یانه‌ی ئه‌ی سیی میلان بڵاوكرایه‌وه‌ .
  


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.