له میانی گه‌ری پێنجه‌می پالاوتنی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌مه‌ریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی دوو هه‌زارو بیست‌و دووی ولاتی فه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كان و به‌ده‌ست هێنانی خالی ته‌واوی یاریه‌كان له‌م گهرهش به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌لبژارده‌ی ئیكوادۆری میوانی برده‌وه.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای خۆسی بینهیرۆ برۆدا له شاری بێراریۆ به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردو هه‌لبژارده به‌لام هیچ گۆلێك تۆمار نه‌كرا ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و پێنج ریشاریلسۆن گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد .
مه‌ترسیه‌كانی به‌رازیل بۆ سه‌ر كۆلۆمبیا به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له دوا خوله‌كی یاری نلوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هه‌ژمار كرد‌و نه‌یمار دا سیلڤا به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی سه‌ماكارانی سامبای به‌ده‌ست هێناو به‌رازیل پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌كی به‌ده‌ست هێناو له پله‌ی یه‌كه‌می هه‌لبژارده‌كان دێت و خاوه‌نی پازده خاله ، ئیكوادۆریش تووشی دووه‌م دۆراندن هات و نۆ خالی هه‌یه‌و له پله‌ی سێیه‌م دێت .
به‌رازیل سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئیکوادۆر تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.