سەرلەبەیانی ئەمرۆ شەمە 2021.6.5، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بهرپرسانی دیكهی ئامادهبوو، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگە و لەچوارچێوەی چاندنی (100) هەزار نەمام، ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە، بەهاوکاری و هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و ئەندازەی پارک و باخچەکان، هەڵمەتێکی چاندنی لە دوورگەی ناوەندی گەڕەکی 5ی حەسارۆک ئەنجامدرا.
لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێکخراوی ئاڤیاری هۆشیاری ژینگە و فەرمانگەی ژینگەی هەولێر و ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەشداربووان بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاکییە، داوای لەهەموولایەک کرد پاک و خاوێنی ژینگەی شارەکەمان ببپارێزن و لەم ڕۆژەدا کە ڕۆژی جیهانی ژینگەیە، پاراستنی ژینگە و چاندنی نهمام و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەشارەکەمان تەنها کاری دام و دەزگاکان نەبێت، بەڵکو ببێتە بابەتێکی کەللتوری و سەرجەم تاکەکانی وڵات تێیدا بەشداربن، تاوەکو شارێکی جوانمان و هەوایەکی پاکمان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.