وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و رایدهگهێنێت:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 5ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی لەچیای مەتینی قەزای ئامێدی، بەمەبەستی پاراستنی خەڵک و گوندەکانی ئەم ناوچەیە و گەڕاندنەوەی ئاسایش بۆ دەڤەرەکە، لەلایەن هێزێکی (پ ک ک)ەوە بۆسەیەکیان بۆ دانراوە، لە ئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و چوار پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پێشتریش هۆشداریمان دابوو، لەئەگەری روودانی رووداوی لەو شێوەیە، دەبێ هەمووان رێز لەسنووری هەرێم بگرن و ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان نەخەنە مەترسیەوە.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه: له بۆسه‌یه‌کی په‌که‌که‌دا 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون
4 پێشمه‌رگه‌ش بریندارن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.