Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:15

پەرلەمانی کوردستان جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لە پێویستی جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی شنگال لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکاتەوە.

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لەسەر رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوکەدا هاتووە: "هاوخەمی خۆمان بۆ ئەم بارودۆخە رادەگەیەنین کە رۆژانە و بەشێوەی جیاواز رووبەڕووی خوشك و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە".

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداره‌ى هەرێم لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کردووە کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی رۆژی هەینی لە کەمپی شاریا زیاتر لە 500 خێوەت لەکەمپەکەدا سووتاون.

ئەوەش خراوەتەوە کە ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کە پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی بۆ شنگال کراوە و رەوشی ئەو ناوچەیە لە رووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو هاووڵاتییان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لە کۆتاییدا راگەیەندراوەکەدا خەخت لەوە کراوەتەوە کە کەدۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم پێویستییان بەئاساییکردنەوەیە و ناکرێت لەوە زیاتر دوابخرێت و هاووڵاتییان ببنە قوربانی.

دوای نیوەڕۆی رۆژی ھەینی، ئاگرێک لە کەمی شاریا لە پارێزگای دھۆک کە ئاوارە ئێزدییەکان تیایدا نیشتەجێن، کەوتەوە. بە گوتەی ھاووڵاتییەکی نیشتەجێی کەمپەکه‌، ئاگرەکە بەھۆکارێکی نادیار کەوتووەتەوە.

پارێزگاری دهۆک، عەلی تەتەر لەبارەی زیانەکانی ئەو ئاگرەی کە لە کەمپی شاریا باشووری پارێزگای دھۆک کەوتەوە ئاشکرایکردبوو، لەو بەشەی کەمپەکەدا کە ئاگری گرتووه‌، 370 خێوه‌ت سووتاون کە 184 خێزان تیایاندا نیشتەجێبوون کە سەرجەمیان 994 کەسن و سەرجەم کەلوپەل و سامانیان سووتاوە.

کەمپی شاریا دەکەوێتە باشووری پارێزگای دهۆک و هاووڵاتییانی ئێزدیی تیادا نیشتەجێیە کە بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر شنگال لە هاوینی 2014 دا، ئاوارە بوون و لەو کەمپەدا گیرسانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.