Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 16:19

پەیامێکی بەپەلە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ گشت رێکخراوە جیهانی و هەرێمایەتییەکان

کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانى له‌ په‌یامێكی به‌په‌له‌دا ڕایگه‌یاند: بەداخەوە ئەمڕۆ رێككەوتی 4/6/2021 بەهۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوەوە لە كەمپی ئاوارەكانی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆك، زیاتر لە 400 خێوەتی ئاوارەكان سووتان و بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانەكان بێ ماڵ و حاڵ بوون.

ئێمە لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەست بە دڵگرانییەكی زۆر دەكەین بەو رووداوەی ئەمڕۆ لەكەمپی ئاوارەكانی شاریا لەدهۆك روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە ٤٠٠ خێوەت سووتاوە، وێڕای هاوسۆزیمان بۆ خەڵكی زیان لێكەوتووی كەمپەكە، داوا لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی حكومەتی عێراق دەكەین كەمتەرخەمی نەنوێنێت و بە هەستێكی مرۆیی باڵاوە هەنگاوی پێویست و پەلە بهاوێژێت بۆ باشتركردنی ژیانی ئاوارەكان لە نێو كەمپەكان و پێداویستییە سەرەكیەكانی وەكو خێوەت و كارەبا و ئاگركوژێنەوەیان بۆ دابین بكات تاكو رێگە لە دووبارەبوونەوەی كارەساتی وا بگرن هاوكات قەرەبووی مادی و مەعنەوی زیانلێكەوتووانیش بكاتەوە.

هەروەها داوا لە ئاژانسەكانی UN و رێكخراوە نێودەدەوڵەتییەكان دەكەین بەجدی كار بۆ بنبڕكردنی هۆكارەكانی ئەم جۆرە رووداوانە بكەن، بە تایبەت لە سەرەتای وەرزی هاوینداین و چارەسەر نەكردنی كێشە بنەڕەتییەكانیان ئەگەری دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە چاوەڕوانكراو دەبێت. سوپاسی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری دهۆك دەكەین كە لەسەر خەت بوون بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ئاگركەوتنەوەكە و لەنزیكەوە ئاگاداری بارو گوزەرانی لێقەوماوان بوون. تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی قەیرانەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێستادا لە خزمەتی زیان لێكەوتوانی كەمپی شاریادان.

بەهەموو توانایەكمانەوە كار بۆ چاككردنەوەی قاعیدەی خێوەتەكان و دانانی خێوەتی نوێ و دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكانیان دەكەین.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی 4/6/2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.