Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:18

به‌هۆی تەقینی بتڵێکی غاز لە چیشتخانەیەکی کازمیە سێ کەس گیانیان له‌ده‌ستدا و 22 که‌سی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون

کوردستان TV
100%

کاتژمێرێک بەر لە ئێستا لە ناوچەی باب المراد لە کازمیە کە قەرەباڵغترین شوێنی ئەو ناوچەیەیە، لە چێشتخانەیەک بتڵێکی غاز دەتەقێت و به‌هۆیه‌وه‌ سێ کەس دەکوژێت و 22 کەسیش بە سەختی بریندار دەبن.

له‌باره‌ى ڕووداوه‌كه‌وه‌ نەقیب علی غێدان بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی موراد بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند : ئەو ڕووداوە کاتژمێر 9ى ئەمشەو ڕوویدا گومانمان هەبوو کە کارەکە تیرۆرستی بێت بەڵام به‌هۆی گەرماوه‌، هەروەها دانانی بتڵی غاز لەدەرەوە ئەوکارەساتە ڕوویداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی تا ئەو ساتە سێ کەس گیانیان لە دەست داوەو 22 کەسیش بە سەختی بریندار بوونە و برینەکانیان سوتانی جەستەیە.

ئا/ فەرمان عەلی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.