پۆلیس كه‌سێكی له گه‌ڕه‌كی راستی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه به ماتۆڕسكیلێكی سێ تایه‌ی بێ ژماره هه‌وڵی رفاندنی دوو كچی دابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكردۆته‌وه كه به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه‌وا له گه‌ڕه‌كی (ڕاستی) كه‌سێك به ماتۆڕسكیلێكی سێ تایه‌ی بێ ژماره هه‌وڵی رفاندنی دوو كچی ته‌مه‌ن (7 ساڵ و 8 ساڵ) ده‌دات، ده‌ستبه‌جێ به‌دواداچوونیان كرد و توانییان له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كه‌ركووك، تۆمه‌تباره‌كه به ناوی (س.ع.ع) ده‌ستگیر بكه‌ن.
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت: به مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان، تۆمه‌تباری ناوبراو، راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی (ڕاستی) كراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.