وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لۆید ئۆستن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی سعوودیه، محه‌مه‌د سه‌لمان ئه‌نجامدا.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه گوته‌بێژی پێنتاگۆن جۆن كێربی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا لۆید ئۆستن له‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا جارێكی دیكه پابه‌ندی وڵاته‌كه‌ی به پاراستنی خاك و خه‌ڵكی سعوودیه دووپات كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه، ئاسایش دوو وڵات له ناوچه‌كه و ھه‌روه‌ھا پرسی شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكه بووه و له‌م باره‌یه‌وه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لۆید ئۆستن سوپاسی شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان-ی كردووه بۆ ئه‌و یارمه‌تی و ھاوكارییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ پرسی یه‌مه‌ن تیم لیندركینگ، ئه‌نجامی داوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ھێرشی حووسییه‌كان بۆ سعوودیه باسی لێوه كراوه و ئۆستن جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ھه‌وڵدا ده‌بن بۆ به‌ھێزكردنی سیسته‌می به‌رگریی سعوودیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.