كه‌ڕووی ره‌ش گه‌یشته كه‌ركوك و چوار كه‌س به‌نه‌خۆشییه‌كه ده‌ست نیشان كران.
نه‌بیل حه‌مدی ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه چوار حاڵه‌تی كه‌ڕووی ره‌ش له پارێزگاكه ده‌ست نیشان كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك له راگه‌یه‌نراوێكدا گوتی: چوار حاڵه‌ته‌كه كه‌سانی به‌ساڵاچوون و نه‌خۆشی شه‌كره و كه‌می به‌رگری جه‌سته‌یان هه‌یه .
نه‌بیل حه‌مدی گوتیشی: نه‌خۆشییه‌كه وه‌ك په‌تای كۆرۆنا نییه‌و له ساڵی 1885 ه‌وه بوونی هه‌یه .
شایانی باسه كه‌رووی ره‌ش بەشێوەیەکی گشتی لە خاک و ڕووەک و میوە و سەوزە هەیە . کاریگەری ده‌كاته سه‌ر مێشک و سییەکان ، دەکرێت ببێتە مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرە و تووشبووانی شێرپەنجە، به‌هوی لاوازی به‌رگری جه‌سته‌یان .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.