وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەست بە گەورەترین گەمارۆی دارایی دژ بە ئێران دەکەن و تاران هەر کردەیەکی سەربازی دژی هێزەکانی ئەمریکا یان وڵاتانی کەنداو ئەنجام بدات ڕووبەڕووی وەڵامێکی توند دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ـی ئاب، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا دەست بە گەمارۆیەکی دارایی دەکات کە لە جۆری خۆیدا گەورەترینە لە مێژوودا دژ بە ئێران.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا دەڵێت، ئامانجیان بڕینی هەموو ئەو ڕێڕەوە ئابوورییانەیە کە بوونەتە مایەی مانەوەی ئێران
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەو وڵاتانەی چارەنووسی خۆیان بە تارانەوە گرێ دەدەن، بژاردەی دیکەیان ئەوەیە کە هەموو دەروازەیەک بەرەو خۆشگوزەرانیی بەردەوام لەسەر خۆیان دابخەن".
سکۆت بیسێنت گوتی: "هەر وڵاتێک وەک خوێنبەرێکی دارایی بۆ ڕژێمێکی بەرەو نەمان کار بکات، دەبێت بەرگەی لێکەوتەکانی بگرێت و لە گۆشەگیربوونیشیدا هاوبەشی بکات".
هەروەها هۆشداری دا کە ئێران هەر کردەیەکی سەربازی دژی هێزەکانیان یان وڵاتانی کەنداو ئەنجام بدات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە خێرایی و بە توندی وەڵامی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.