Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:18

وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر تاوتوێی خزمەتگوزارییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکەن

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (2ی حوزەیران) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە بارەگای پارێزگا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کرا و تێیدا دیراسەتی ڕاوبۆچوون لەسەر شێوازی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بە کەرتەکە خرایە ڕوو. 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پەیوەندیدار بەشدار بوون. 
ئێوارەی ڕۆژی پێش جەژنی ڕەمەزان (12ی ئایار) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی زەوییەکانی 8ی حەسارۆکی لە شاری هەولێری کرد  و موژدەی بە خاوەن زەوییەکان دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دیراسەت دەكرێت.

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.