Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:23

هێزه‌کانی کۆماندۆی هه‌رێمی کوردستان ئۆپه‌راسیۆنێکی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجامدا

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان هه‌شت تیرۆریست كوژراون
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی كۆماندۆی هه‌رێمی كوردستان ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌یان بۆسه‌ر حه‌شارگه‌كانی تیرۆریستانی داعش ده‌ستپێكردووه‌ و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، هه‌شت تیرۆریست كوژراون.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی كه‌وتوون له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ ھێزه‌كانی كۆماندۆی ھه‌رێمی كوردستان به‌ پاڵپشتی هێزه‌كانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ هاوكاری ھێزی ئاسمانی له‌ ناحیه‌ی زنانه‌ له‌ ناوچه‌ی تاوه‌ركه‌وه‌ سه‌ربه‌ قه‌زای كفری ئه‌نجامدراوه‌، گورزێكی گه‌وره‌ دراوه‌ له‌ تیرۆریستانی داعش.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ھێزه‌كانی كۆماندۆی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئاشكرا كرد كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ 72 كاتژمێره‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و ده‌نگی تۆپباران و بۆردومانكردن له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بیسترێت.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا لانیكه‌م ھه‌شت تیرۆریستی داعش كوژراون، ئۆتۆمبێلێك، دوو ماتۆرسكیل سووتێنراون و تونێلێكی تیرۆریستان خاپوور كراوه‌ به‌سه‌ریاندا، ھه‌روه‌ھا كۆگایه‌كی چه‌كی تیرۆریستانی داعش سووتێنراوه‌.

وه‌ك له‌ گرته‌ی گه‌رمی كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ھه‌لیكۆپته‌ری ھێرشبه‌ر به‌شدارن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ھاوكات چه‌ندین حه‌شارگه‌ی تیرۆریستان به‌گڕگرتوویی به‌دیده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.