كاتژمێر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و چێڵسی له وڵاتی پۆرتوگال به‌ڕێوه‌ده‌چێت، مان سیتی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌گاته یاری كۆتایی خوله‌كه‌و چێڵسیش هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی دووه‌م نازناوی چامپیۆنس لیگ ده‌دات.
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاستێكی به‌رز له یاریه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن و له كۆتایشدا كۆشش و ماندووبوون و ڕه‌نجی ساڵانی ڕابردوو به باشترین شێوه كۆ بكه‌نه‌وه.
گواردیۆلا ئاشكراشی كرد كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا كاتی پێویستیان له‌به‌رده‌مدا بووه بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌م یاریه‌و ده‌زانن به چ شێوازێك ڕووبه‌ڕووی ركابه‌ره‌كه‌یان ده‌بنه‌وه، ڕاهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه پێشبینیكرد ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی له یاری كۆتایی سه‌خت بێت و گوتیشی، ده‌بێت هه‌ندێك كات خۆمان له‌گه‌ڵ بارودۆخه سه‌خته‌كان ڕابهێنین تا به ئامانجه‌كانمان بگه‌ین، ئێمه ناتوانین بۆ ماوه‌ی نه‌وه‌د خولهك كۆنتڕۆڵی یاری بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خسا به شێوه‌یه‌كی باش دهیقۆزینهوهو ئه‌زموونێكی باشمان له هه‌ڵه‌كانی یاریه‌كانی پێشوومان وه‌رگرتووه‌و بۆ ئه‌م یاریه نابێت دووباره‌یان بكه‌ینه‌وه .
له لایه‌كی دیكه‌وه تۆماس تۆخێلی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی له پرێس كۆنفرانسێكدا، متمانه‌ی خۆی بۆ تواناكانی تیپه‌كه‌ی له بڕینی به‌ربه‌ستی مان سیتی و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ دووپاتكرده‌وه.
تۆخێل ئاشكراشی كرد كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیپێكی وه‌ك مانچسته‌رسیتی هه‌رده‌م سه‌خت و ئاڵۆزه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕاهێنه‌رێكی به‌تواناو لێهاتووی وه‌ك پیپ گواردیۆلا به پلان و تاكتیكه زیرهكهكانیهوه له‌پاڵ ئه‌و یانه‌یه بێت كه هه‌موو كاتێك به بڕوا‌و وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی ده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش جه‌ختیكرده‌وه كه یاریزانانی تیپه‌كه‌ی تامه‌زرۆی نازناوی چامپیۆنس لیگن و به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، ڕاهێنه‌ری بلوز ڕوونیشیكرده‌وه كه له‌م وه‌رزه‌دا دوو جار سه‌ركه‌وتنیان له‌به‌رامبه‌ر مان سیتی تۆماركردووه‌و هه‌ردوو جاریش هێزو تواناكانیان له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌یان ده‌رخستووه، هاوكات ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌كه هانده‌رانی چێڵسی دڵنیاكرده‌وه له‌وه‌ی ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزو نگۆلۆ كانتێی ناوه‌ڕاستكار پێكانیان به ته‌واوی چاك بۆته‌وه‌و بۆ یاریكردن ئاماده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.