Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 04:10

رۆژنامه‌ی مارکا: لاپۆرتا هه‌وڵ ده‌دات له‌ پازده‌ رۆژی داهاتوودا راهێنه‌رێکی نوێ بۆ بارسێلۆنا ده‌ستنیشانبکات

کوردستان TV
100%


راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كانی وڵاتی ئیسپانیا بلاویانكردۆته‌وه‌، به‌پێی دوایین زانیاریه‌‌ دزه‌ پێكراوه‌كانی كۆبونه‌وه‌ی نێوان خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسه‌لۆناو رۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌، سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رسه‌لۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی راهێنه‌رێك تا شوێنی كۆمان بگرێته‌وه‌.
 له‌مباریه‌وه‌ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد كه‌ لاپۆرتا له‌ پازده‌ رۆژی داهاتوودا هه‌وڵ ده‌دات راهێنه‌رێكی نوێ بۆ یانه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش سه‌ری نه‌گرت ئه‌وا كۆمان بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
 هه‌وڵه‌كانی لاپۆرتا دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ بلاوگڕانا له‌م ‌وه‌رزه‌دا ته‌نیا نازناوی جامی ئیسپانیای به‌ده‌ست هێنا، له‌خولی ئیسپانیا له‌ خانه‌ی سێیه‌م هاتوو و له ‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاش له‌ قۆناغی شازده‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پاریس سانجێرمان دورخرایه‌وه‌.  

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.