ئۆلی گونار سۆلشایەری نۆروێژی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەریونایتد لە پرێس كۆنفرانسێكدا، دڵتەنگی خۆی بە لەدەستدانی نازناوی یۆرۆپالیگ دەربڕی و ڕایگەیاند كە تیپەكەیان هەست بە داڕمان و بێئومێدی دەكات.
گوتیشی، ئەمە یاری تۆپی پێیە، هەندێك جار بە یەك لێدان هەموو شتێك یەكلایی دەبێتەوە هەر ئەمەش دەبێتە جیاوازی لە نێوان بردنەوەو دۆڕان، سۆلشایەر ئاشكراشی كرد كە دەبێت سوود لە هەڵەكانی ئەم یاریە وەربگرن تا ڕووبەڕووی هەڵوێستی لەم شێوەیە نەبنەوە.
ڕاهێنەرە نۆروێژیەكە دانی بەوەنا كە لە یاریەكەدا تیپەكەی بە باشترین شێوە دەرنەكەوت و سەرەڕای ئەوەی لە گێمی دووەم ئەنجامەكەیان یەكسان كردەوە، بەڵام وەك پێویست نەیانتوانی كۆنتڕۆڵی یاریەكە بكەن.
ڕاهێنەری مان یونایتد جەختیشیكردەوە كە دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو بە شێوەیەكی باش خۆیان ئامادەبكەن و تیپێكی بەهێز بۆ ڕكابەریكردن لەسەر نازناوەكان پێكبهێنن.
ڕاهێنەری مانچێستەریونایتد: دوای شکستمان لهیاری کۆتایی خولی ئهوروپا تیپەکەمان هەست بە داڕمان و بێئومێدی دەکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.