Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 04:09

ڤیاریاڵ بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی خولی ئه‌وروپا

کوردستان TV
100%


یانەی ڤیاریاڵ نازناوی خولی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپالیگی بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا، لە یاری كۆتایی خولەكەو لە یاریگای گدانسك لە پۆڵەنداو لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی ماراسۆنیدا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراوی هانده‌ران به‌ڕێوه‌چوو.
 یانەی ڤیاریاڵ بە جیاوازی لێدانی سزای یەكلایی كەرەوە لە یانەی مانچستەریونایتدی بردەوە، لە گێمی یەكەمدا، ڤیارالی بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان جێرارد مۆرێنۆ لە خولەكی بیست ونۆ تۆماری كرد، لە گێمی دووەمیش یاریزانانی مان یونایتد هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، تا لە خولەكی پەنجاوپێنج، ئیدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی گۆڵی بەرامبەری یانە ئینگلیزیەكەی بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 بە تەواوبوونی هەرچوار گێمی یاسایی و زیادكراوی یاری بە بەرامبەر بوونی هەردوو تیپ بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان، پەنابرایە بەر لێدانی سزای یەكلایی كەرەوەو لەئەنجامدا، یانەی ڤیاریاڵ بە یازدە گۆڵ بەرامبەر بە دە گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێناو نازناوی یۆرۆپالیگی بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆی بردەوەو مان یونایتدی لە دووەمین نازناوی خولەكەو یەكەم نازناو لە ماوەی چوار ساڵ بێبەشكرد.
 دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كه‌و له‌ كه‌رنه‌ڤالێكدا یاریگای گدانسك به‌ ڕه‌نگی زه‌ردی درێسی ڤیاریال‌َ نه‌خشێندراو یاریزانانی یانه‌كه‌ش به‌ ئاهه‌نگ و شادی جامی یۆرۆپالیگیان به‌رزكرده‌وه‌ .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.