ئەمڕۆ دووشەمە 24ى ئایارى 2021، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كردهوه، تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان لەناو ئاودا گیانی لەدەستدابوو.
دهقی راگهیاندراوی پۆلیس:
بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان بەناوی ( باوان ئومێد حەمید ) هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی خنکان لەئاو گیانی لەدەستدابوو
بەوتەی کەسوکاری ئەم منداڵەی گیانی لەدەستداوە لە شارۆچکەی هەڵەبجەوە لەگەڵ دایکی بەسەردان هاتوونەتە گەڕەکی حەمرینی قەزای کەلار
نیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتۆتەنێو چاڵێکەوە کەپاشماوەی ئاوی غەسلێکی ئۆتۆمبێلی ئەوگەڕەکەی لێ کۆبۆتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە
.
مقدەمی مافپەروەر
عهلی جەمال قدووری
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان
2021\5\24
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.