Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 22:09

کاره‌بای هه‌ولێر روونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو كرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: هه‌روه‌كو هه‌موولایه‌ك ئاگادارن له‌ 1ی3ی2021ه‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ نرخی یه‌كه‌ی كاره‌با كرا‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر پسووله‌ی كاره‌بای چاپكراوی مانگی 4ی2021 كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی هاوبه‌شه‌كه‌ تاكو 1ی3ی2021، كه‌ به‌نرخه‌‌ كۆنه‌كه‌ ئه‌ژماركراوه‌ له‌خانه‌ی (كرێی هه‌ژماركراو) تۆماركراوه‌ و كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی دوای 1ی3ی2021 له‌خانه‌ی (به‌های خه‌رجییه‌كان) تۆماركراوه‌.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی كاره‌بادا هاتووه‌، کە كۆی گشتی كرێی داواكراو له هاوبه‌شه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆكراوه‌ی كرێی هه‌ژماركراو و به‌های خه‌رجییه‌كان و قه‌رز كه‌ له‌خانه‌ی (كۆی گشتی تۆماركراوه).

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.