د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دوو کادرو میدیاکاری دەزگای سەتەلایتی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبووان و دەزگای سەتەلایتی کوردستان کرد، كهئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبووان تەیب دەشتانی و کەنعان حوسێن و دەزگای سەتەلایتی کودستان...
بەئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەردوو کادرو میدیاکاری بەتوانای دەزگای سەتەلایتی کوردستان (تەیب دەشتانی و کەنعان حوسێن)مان پێگەیشت، کەئەمرۆ بەنەخۆشیی کتوپر ماڵئاواییان لێکردین.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخهمیى قووڵی خۆمان ئاراستەی هەردوو بنەمالەی کۆچکردووان و دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵانی کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د.هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
دووشەممە, 24 ئایار 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.