بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (د.م.ا) قۆڵبەست کرد، کە بە چەکێکی جۆری کلاشنکۆف تەقەی لە ماڵی خوشکی خۆی کردبوو.
ڕاشیگهیاند: تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر چەکە بەکارهاتووەکە و دەمانچەیەک و دوو نارنجۆک و کۆمەڵێک فیشەک و مەخزەندا گیرا.
ههروهها ڕاشیگهیاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.