تیپی مۆسیقای سلێمانی ...
رووه‌و هونه‌رێكی كوردیی ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخ
له‌ژێر سایه‌ی دروشمی (رووه‌و هونه‌رێكی كوردیی ڕه‌سه‌ن و هاوچه‌رخ ) تیپی مۆسیقای سلێمانی مۆمی ته‌مه‌نی (55) ساڵ خه‌بات و تێكۆشانی به‌رده‌وامیی بێ پسانه‌وه داگیرساند، تیپێكی مۆسیقی نه‌ك ته‌نها له‌شاری سلێمانی به‌ڵكو له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا ، تیپێكی دیار و دره‌وشاوه‌ی باخچه جوان و ڕازاوه‌كه‌ی هونه‌ری مۆسیقا‌و گۆرانی كوردییه ، (55) ساڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی كۆمه‌ڵیك گه‌نج و لاوی خه‌مخۆری مۆسیقا دامه‌زرا،ئه‌م ده‌سته دامه‌زرێنه‌ره هه‌وێنی ڕه‌نج و تێكۆشانی به‌رده‌وامی مۆسیقا بوون له‌شاری سلێمانی ، ده‌بێت ئاماژه به‌بناغه‌ی مۆسیقا بده‌ین له‌شاری سلێمانی ، له‌ساڵی (1955) تیپی مۆسیقای مه‌وله‌وی بناغه‌ی موزیك و گۆرانی‌یان داڕشت ، له‌ڕێكه‌وتی ( 23/5/1967) به‌هیممه‌ت و ده‌ستپێشخه‌ری دڵسۆزانه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نج و لاوه به‌تواناو دڵسۆزه هونه‌رمه‌ندان ( ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی ، ولیه‌م یوحه‌ننا ، فه‌ره‌یدون سه‌عید دارتاش ، فه‌رید عیسا نه‌زه‌ر و محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن ) ته‌لاری موزیك و گۆرانی‌یان له‌سه‌رشێوه‌ی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه به‌رزكرده‌وه‌و به‌كۆششی به‌رده‌وامییان تیپی مۆسیقای سلێمانی یان گه‌یانده ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بارودۆخه دژواره‌ی به‌سه‌ر كوردستان و گه‌لی كورددا هاتووه ، تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌گوڕو تینێكی باوه‌ڕ به‌خۆبوونه‌وه هه‌نگاوی زیاتریان هه‌ڵگرتووه،
له‌ماوه‌ی(55) ساڵی ته‌مه‌نیدا تیپی مۆسیقای سلێمانی به‌ده‌یان به‌رهه‌می جوان و ڕه‌سه‌ن و شاكاری هونه‌رییان پێشكه‌ش بهنهتهوهكهیان كردووه، به‌رهه‌مه‌كانیان پوخت و ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كوردی‌یان لێ ده‌چۆڕێ ،
هه‌ركارێكی هونه‌ریی گه‌ره‌كیان بووبێت ئه‌نجامی بده‌ن ، دوای ڕاوێژ و شیكارییه‌كی زۆر وورد، دڵنیا نه‌بووبێتن له‌وه‌ی كه‌سه‌ركه‌وتن و ڕه‌زامه‌ندی گه‌له‌كه‌یان به‌ده‌ست دێنن ، كارییان تێدا نه‌كردووه‌و ئه‌نجامیان نه‌داوه ، تیپی مۆسیقای سلێمانی قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌و گرنگی فێركردن و بارهێنانی ده‌یان هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ بووه، ئه‌و خه‌سڵه‌ته بهرزهبۆته هۆكار كه هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕووی تێ بكه‌ن و كاره هونه‌رییه‌كانیان له‌ته‌ك ده‌ست و په‌نجه زێڕینه‌كانی ژه‌نیارانی تیپی مۆسیقای سلێمانی تۆماربكه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه. ڕۆژگارێك بوو له‌شاره‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی شاری به‌غدا چه‌ندین ئاهه‌نگ و فیستڤاڵی هونه‌رییان ئه‌نجام داوه‌و به‌پله‌ی زۆرباش سه‌ركه‌وتنییان به‌ده‌ستهێناوه‌و، ههرلهوئاههنگانهدا خۆشیی و شادی و سهرسوڕمانییان به كوردانی به‌غدا و ئه‌و قوتابییانه‌ی له‌زانكۆكانی به‌غدا دهیانخوێندبهخشیوه،جیا له‌وه‌ی هه‌میشه له‌ژێر ئه‌و دروشمه‌دا به‌ئه‌مانه‌ته‌وه كارییان كردووه له‌پێناو سه‌رخستن و به‌ره‌و پێشبردنی ڕه‌وتی موزیك گۆرانی كوردی ، لایه‌نی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و هونه‌ری به‌رگری یشیان فه‌رامۆش نه‌كردووه‌و ئه‌سپی خۆیان له‌و مه‌یدانه‌دا تاوداوه‌و بهسروودهكانیان ئه‌و بوارهشییان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كردووه.
تیپی مۆسیقای سلێمانی له هه‌ر سات و كاتێكدا بووبێت، له‌شار یان له‌شاخ بووبێت ناسنامه هونه‌ریه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و به‌ڵكو كاری زیاتری كردووه تا ئه‌و مۆركه ڕه‌سه‌نه‌ی بۆته ناسنامه‌یان زیاتر به‌ره‌و لوتكه‌ی به‌رن.
ئه‌و هونه‌رمه‌ند و مامۆستا پێشه‌نگانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری دامه‌زراندن و هه‌موو ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌كانی تیپی مۆسیقای سلێمانی پێشمه‌رگه ئاسا لهمهتهرێزی به‌ره‌نگاری و خزمه‌تكردن و پێشخستنی هونه‌ری موزیك و گۆرانیدا بێ ووچان تێكۆشان و ئه‌و مێژووه دره‌وشاوه‌یان بۆ تیپی ناوبراو گه‌له‌كه‌یان تۆماركردووه ، له‌دوای ئه‌و مامۆستا ئازیزانه كه ئه‌و مێژووه جوان و به‌نرخه‌یان نه‌خشاندووه، ئه‌مرۆ كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی جوانخاس و به‌توانا و لێزان له‌بواری مۆسیقا هه‌ڵگری ئه‌و بهیداخهن و به‌ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌ره‌كیانه به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌رن و ئه‌و مێژووه له‌كه‌دار نه‌كه‌ن ، به‌ڵكو پرشنگدارتری بكه‌ن،
تیپێكی مۆسیقا له‌كوردستاندا وه‌ك تیپی مۆسیقای سلێمانی خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو داهێنان و شاكاره به‌رزه هونه‌رییانه بێت ، ده‌هێنێ هه‌موو كات به‌چاوی ڕێزه‌وه له كاره هونه‌رییه‌كانیان و هونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته‌كانی ئه‌و تیپه ئازیزه بڕوانین،له یادی داگیرساندنی مۆمی (55) ساڵه‌دا ، وێڕای پیرۆزبایی له‌ته‌واوی ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و به‌حورمه‌ته‌وه ده‌ستی ماندووبوونی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانیان بگوشین و ده‌ستخۆشیی و سوپاسگوزارییان ئاراسته بكه‌ین ، سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش و دروود له‌ئاست گڵكۆی پیرۆزی هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردووی تیپی ناوبراو دانه‌وێنین و سڵاو له‌ومێژووه جوانه‌ی به‌هونه‌ری موزیك و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به‌خشی ، له‌م ساڵیاده‌دا به‌هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و قوتابی (دكتۆرا) و به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری تیپی مۆسیقای سلێمانی ، هونه‌رمه‌ند ( عادل حه‌مه كه‌ریم) ، كتێبی ( ڕه‌هه‌نده‌كانی كه‌ریم كابان) كرده دیاری ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده دڵسۆز‌و ماندوو و خه‌مخۆره بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌و شیكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه له هونه‌ری موزیك و ژیان و كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه سێیه‌مین كتێبی توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌ن زیره‌ك ، شه‌ماڵ سائیب و كه‌ریم كابان) وه چه‌ند كتێبێكی دیكه‌ی ئاماده‌یه بۆ چاپ له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌كانی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی به‌تواناو خاوه‌ن مێژووی ڕه‌سه‌نی هونه‌ری ، دڵنیام به‌م كاره به‌نرخانه‌ی مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ند عادل حه‌مه كه‌ریم ، خزمه‌تێكی گه‌وره به كتێبخانه‌ی كوردی ده‌كات و ئه‌و كارانه‌ی ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ قوتابیانی كۆلیژو په‌یمانگا هونه‌رییه‌كان ، مامۆستا عادل شیاوی ڕێزلێنان و دهستخۆشیییه و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ هونه‌رمه‌ند مامۆستا عادل حه‌مه كه‌ریم و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی تیپی مۆسیقای سلێمانی و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانی گه‌له‌كه‌م ده‌خوازم.
خۆری داهێنان و تێكۆشانی هونه‌ری تیپی مۆسیقای سلێمانی بۆ هه‌میشه دره‌وشاوه‌و له‌لوتكه‌ی خزمه‌تكردن و داهێنان دابێت.
جه‌مالی ده‌لاك 23/5/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.