Erbil 20°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:18

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھەردوو میدیاکاری کۆچکردوو (کەنعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) دەکات

کوردستان TV
100%

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی ھەردوو میدیاکاری کۆچکردوو (کەنعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی) دەکات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبووان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دوو کادیر و میدیاکاری دڵسۆز و بەتوانای راگەیاندنی پارتیمان، ھەڤاڵان (كه‌نعان حوسێن) و (تەیب دەشتانی)مان پێگەیشت، کە ئەمڕۆ بەھۆی نەخۆشیەکی کتوپڕ ماڵئاواییان لێکردین.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان و، سەرجەم ھەڤاڵ و هاوکارانمان لە ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ شەریک و هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبوری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا لله وانا الیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٣ـی ٥ـی ٢٠٢١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.