Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 14:06

پەرلەمان خوێندنەوەی دووه‌م بۆ بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانە دەکات کە زێدەڕۆییان لەسەر کراوە

کوردستان TV
100%


ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، كارنامه‌ی دانیشتنی ژماره‌ 14 ى ئاسایی خولی به‌هاره‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ 25 - 5 - 2021ى بڵاو كرده‌وه‌.
 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایده‌گه‌ێنێت:  له‌دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە  ده‌كرێت.

ده‌قی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌:

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (14)ی ئاساییی خولى به‌هاره‌ رۆژی 2021/5/25

به‌رنامه‌ی كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (14)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 2021/5/25، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: خستنەڕووی بیرۆكەی بەرێز پەرلەمانتار (عبدالستار مجید قادر) پەیوەست بە(دۆزینەوەی هەڵی كار لەڕێگای بەگەرخستنەوەی كارگەكان)، بەپێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (49)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق.
دووەم: خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی دیاردەی (تاوانەكانی كوشتن بەگشتی و كوشتنی ئافرەت و خۆكوشتن) بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێمی كوردستان، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019 یاسای بەخاوەنكردنی ئەو زەوییانەی كە لەسنووری شارەوانییەكان زێدەڕۆییان لەسەر كراوە لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.