مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رەزامەندی نیشان دا لەسەر دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بە بڕی زیاتر لە 5 ملیار دینار بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی لە بابەتی سه‌وزایی له پاركی هه‌واری شار لە سلێمانی و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵوجه - سلێمانی، وەك سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بۆ كرد پێشتر لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە داوای دابینكردنی ئەو پارەیە كراوە ب بۆ بابەتی سەوزایی لە شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی ئایاری 2021، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری، سەردانی شاری سلێمانی كرد، لەمیانەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێكدا وتارێكی پێشكەش كرد و لە بەشێكی وتارەكەیدا رایگەیاند: من داواكاریم له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گەشتوگوزارەوە پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر دابینكردنی بودجه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی ئه‌و سه‌وزاییه‌ی له پاركی هه‌واری شار و شه‌قامی شێخ مه‌حموود و شه‌قامی تاسڵووجه - سلێمانی هه‌یه، كە بڕه‌كه‌ی زیاتر 5 ملیار و 700 ملیۆن دیناره.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی جەختی كردەوە لەسەر دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە و لەمبارەیەوە گوتی: ده‌مه‌وێت لێره به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی رابگه‌یه‌نم، كه ئێمه ئه‌م بڕه بودجه‌یه ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش بكه‌وێته خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.