راگهیاندنی پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه: ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.5.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەو پۆلیسەی هاتووچۆ کرد کە لە ڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی ئەرکی فەرمیدا لەلایەن شوفێرێکی ئافرەت سەرباری سەرپێچی یاسایی هێرشی کرایە سەر.
راشیدهگهیهنن: لەدیدارەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر ئامادەبوون، پارێزگاری هەولێر، دەست خۆشی لەو پۆلیسەی هاتووچۆ کرد کە سەرباری ئەوەی ئەو ئافرەتە هێرش دەکاتەسەری، بەڵام ئەو هیچ پەرچەکردارێکی نابێت و ڕێزی لێدەگرێت، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: "بەو ڕەفتارەت بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ و شارەکەمانت سەربەرز کرد، بووی بەنموونەیەکی جوانی یاسا لەشارەکەمان و ڕێزت لە جلەکەی خۆت و هاوڵاتییان گرت و ئەرکی خۆتت جێبەجێکرد و پارێزگاریت لە یاسا و سەروەری یاسا کرد، شانازیت پێوەدەکەین و نمونەت زۆربێت".
راگهیاندنی پارێزگای ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: كه لەکۆتایشدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای دووبارە دەستخۆشی لەوکارمەندەی هاتووچۆ لەبەرامبەر جوانی ڕەفتار و جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بەدڵسۆزی و پاراستنی ناوبانگی کارەکەی و شارەکەمان، پاداشتی ئەو پۆلیسەی هاتووچۆی کردوو و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و تەئکیدی لەپشتیوانی یاسایی لەتەواوی کارمەندانی هاتووچۆ و سەرجەم فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.