Erbil 15°C ھەینی 14 حوزەیران 20:03

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بەرەو فەڵەستین بەڕێکەوت

له‌گه‌ڵ مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بەرەو رامەڵڵا بەڕێکەوت کە لە میانیدا چاوی بە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس دەکەوێت.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، نووسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، قاسم ئەعرەجی بەسەردانێکی فەرمی بەرەو رامەڵڵا بەڕێکەوتووە.

لە راگەیەنراوێکدا باس لەوەکراوە کە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، قاسم ئەعرەجی لە میانی سەردانەکەی بۆ رامەڵڵا چاوی بە سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس دەکەوێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.