Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 15:12

پسپۆرێکی نه‌خۆشییه‌کانی منداڵان تکایه‌ک له‌ دایکان و باوکان ده‌کات

کوردستان TV
100%

د. به‌ڵێن كه‌ریم ،پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌ڵێت: كاتێ منداڵه‌كه‌ت تووشی سكچوون ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌مه‌ودوا به‌هۆی گه‌رمای هاوین رێژه‌ی تووشبوون زیادده‌كات، راسته‌وخۆ ده‌ست مه‌كه‌ن به‌ پێدانی بڕێكی زۆر ده‌رمان.

 هه‌روه‌ها ئه‌و پسپۆره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ده‌شڵێت: تكایه‌كه‌م بۆ دایكان و باوكانه‌، راسته‌وخۆ په‌نا مه‌به‌ به‌ر شڕوبی فلاجیل كه‌ من پێم وایه‌ زۆر زیاد له‌ پێویست بۆ سكچوون له‌ منداڵاندا به‌كارده‌هێندرێت. ئه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ و له‌ كلینیك ده‌ڵێت سه‌لام و عه‌له‌یكم، شروبێكی فلاجیلی پێیه‌ بۆ سكچوونی منداڵه‌كه‌ی و پێش ئه‌وه‌ی بێته‌ نه‌خۆشخانه‌ وه‌ریگرتووه‌.

هه‌روه‌ها د. به‌ڵێن كه‌ریم ده‌ڵێت:  دایك و باوكی خۆشه‌ویست زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی سكچوون به‌هۆی هه‌وكردنی ڤایرۆسیه‌وه‌یه‌، كه‌واته‌ فلاجیل كه‌ زیاتر وه‌كو دژه‌ به‌كتریا كارده‌كات، هیچ له‌ دۆخی منداڵه‌كه‌ت ناگۆڕێت و زۆربه‌ی كات پێویست نییه‌.

ئه‌و پسپۆره‌ی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه‌  كه‌ بڕیاری پێدانی فلاجیل له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه‌ ده‌بێت بۆ منداڵه‌كه‌ت له‌هه‌ر بارێكی نه‌خۆشی، چونكه‌ ده‌رمانه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ به‌كتریا و پرۆتۆزوا (زینده‌وه‌ری سه‌ره‌تایی) كارده‌كات و كاریگه‌ره‌.

33

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.