Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 10:06

ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى داواى لە ئیسرائیل و حەماس کرد پابەندبن بە ئاگربەستەکە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولَەتى، لە رێگەی راگەیەندراوێکی ھاوبەشەوە داوای پابەندبوونى تەواوەتی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسی کرد.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەرێگەى راگەیەندراوێكى ھاوبەشدا خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست دەربڕى.

راگەیەندراوە ھاوبەشەکە، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت لایەنەکان بە تەواوەتی پابەندی رێککەوتنی ئاگربەستەکەبن و ھەوڵەکانی میسر، لایەنەکانی دیکەی ناوچەکە، نەتەوەیەکگرتووەکان و چوارینەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەروپێشچوونی پێواژووەکەی بەرزنرخاند.

راگەیەندراوە ھاوبەشەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنەکە ماتەمیان بۆ ھەموو ئەو سڤیلانەی کە لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە راگەیاندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، "ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە ھاوکاری مرۆیی خێرا بۆ غەززە و خەڵکی سڤیلی فەڵەستین دابینبکرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا، جەخت لەوەش کرایەوە کە پاڵپشتی تەواوی بانگەوازەکەی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتەرێس كراوە، كە ئاراستەى کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردبوو سەبارەت بە پرۆسەیەکی گشتگیر و خێرا بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوە و کۆکردنەوەی ناوچەکە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، پاڵپشتی ھەنگاوەکانی فەراھەمکردنی ئاشتییەکی گشتگیر و ھەمیشەیی لە ناوچەکە لە روانگەى چارەسەر لەسەر بنەمای دوو دەوڵەتی دەکات و سەرنجی بۆ سەر گرنگی پاراستنی ئەو ئارامییەی کە لەگەڵ ئاگربەستەکەوە بەدەستھاتوون راكێشا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.