وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت: زۆربەى پڕۆژەكانى دووسایدى نێوان شارەکان هى ساڵانى پێشوترن و کارکردن تێیاندا وەستابوو
دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى هەرێم رایگەیاند: زۆربەى پڕۆژەكانى دوسایدى نێوان پارێزگاکان گرێبەستەکانیان هى ساڵانى (2010، 2011 و 2012)ن،کە دەبوو چەند ساڵێک پێشتر تەواو کرابان، بەڵام وەستابوون.
راشیدهگهێنێت:لەگەڵ دەستبەکاربونمان هەموو هەوڵێکماندا بۆ دەستپێکردنەوەى پڕۆژەکان بوو، توانیشمان کارکردن لەو پڕۆژانە دەستپێبکەینەوە و ساڵى رابردوو بەشێک بودجەیان بۆ خەرجکراو ئەمساڵیش بەشێکى دیکەى بودجەى ئەو پڕۆژانە خەرجدەکرێت و لە ئایندەیەکى نزیکدا بودجەیەکى پێویستیان بۆ تەرخاندەکرێت.
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، ئیشکردن لە پڕۆژەکان ناوەستێ و بەردەوامە، رەنگە کەمێک خاو بوبێتەوە، بەڵام لە ئایندەیەکى نزیکدا بودجەى ساڵى (2021) بۆ پڕۆژەکان خەرجدەکرێت و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لە تەمەنى ئەو کابینەیەدا پڕۆژەکان تەواو ببن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.