Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:33

ئه‌مڕۆ ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی که‌ی وه‌ن له‌که‌رکوک ده‌ست به‌کارده‌بن

کوردستان TV
100%

ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژووری ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌ش له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست به‌كارده‌بن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23-5-2021 ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژووری ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌ش له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی كه‌ی وه‌ن(K1) له‌ پارێزگای كه‌ركووك ده‌ست به‌كارده‌بن و تا كۆتایی ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ش سه‌رجه‌م ژووره‌كانی ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌ عێراقییه‌كان چالاك ده‌كرێن.

شایانی باسه‌ ھه‌فته‌ی رابردوو ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژووری ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌ش له‌ دیاله‌ ده‌ستبه‌كاربوون و بڕیاری تایبه‌تیش به‌ ھه‌ریه‌ك له‌ مه‌خموور و مووسڵ ئه‌م ھه‌فته‌یه‌ ده‌كه‌وێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.