Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:35

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی دادەنێت

کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری  بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/5/23 کاتژمێر 12:00، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت .

 پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن و عەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان. پڕۆژەکە  بە بڕی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.