Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 10:30

ئاژانسی پاراستن هه‌واڵێکی چەند سایت و پەیجێک به‌درۆده‌خاته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئاژانسی پاراستن بابەتێکی چەواشەکارانەی چەند سایت و پەیجێکی لاهوور جەنگی بەدرۆ دەخاتەوە رایگه‌یاند: سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات.

ده‌قی روونكردنەوەكه‌

لە چەند سایت و پەیجێكی سەر بە لاهور جەنگی بابەتێكی چەواشەكارانە و، بەپێی سناریۆیەكی بێ بنەما بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هەوڵی ژەهرخواردنكردنی چەند كەسێك دراوە و لەكاتی داڕشتنی هەواڵەكەیاندا ناوی ئاژانسی پاراستنیشیان هێناوە.

وێڕای ئەوەی سەرلەبەری ئەو چەواشەكارییە ڕەتدەكەینەوە جەختیش لەوە دەكەینەوە كە هۆنینەوەی درۆی شاخداری لەمشێوەیە ئەوپەڕی نابەرپرسیارەتی ئەو كەس و لایەنانە نیشان دەدات كە لەپشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە ناڕاستی و چەواشەكارییانەن.

بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە كە جەماوەری سەربەرزی هۆزی هەركی بە پەیوەندیكردنی جەوهەر هەركی بە تاقمی خیانەتكاری شازدەی ئۆكتۆبەر نیگەران بوون و لە بەرانبەر ئەوەشدا میدیای سەر بە لاهور بە بڵاوكردنەوەی ئەو درۆ بێبنەمایانە بەنیازە سۆزی هۆزی هەركی بۆ لای خۆیان ڕابكێشن و بۆ هەڵبژاردنەكان چەند دەنگێكیان بەدەست بێنن.

لەسەر ئەو ناوزڕاندنەی میدیاكانی تاقمی شازدەی ئۆكتۆبەر، بە مافی خۆمان دەزانین داوای یاسایی لەسەر ئەو كەسانە تۆمار بكەین كە لە پشتەوەی بڵاوكردنەوەی ئەو جۆرە بابەتەن و داواش دەكەین لێكۆڵینەوەیەكی دادپەروەرانە لەژێر سەرپەرشتیی پارلەمان و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام بدرێت و كۆی ئەو چەواشەكارییە بۆ گشت لایەك ئاشكرا بكرێت.

ئاژانسی پاراستن
2021/5/22

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.