دكتۆر محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولود مامۆستای زانكۆ و پسپۆری یاسا له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان له پرسی ده‌ستوور له نێوان یه‌كڕیزی و ململانێیی سیاسی رایگه‌یاند :
مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوور پرسێكی گرنگه ، پێویست بوو له مێژه‌وه ده‌ستوورمان هه‌بووایه ، له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له خه‌می ئه‌وه‌یه ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت به‌ڵام به داخه‌وه نه‌هاتۆته كایه‌وه . پرۆژه‌ی ده‌ستوور دوای ئاماده‌كردنی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ پارته سیاسییه‌كان ئه‌نجامدا و ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌كی به ده‌ستهێنا ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌یه‌كی پێك هێنا بۆ دارشتنی ده‌ستوور له 18 ئه‌ندام و نووسینه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ده‌ستوور . دواتر پرۆژه‌كه راگه‌یه‌ندرا ، له ساڵی 2009 درایه په‌رله‌مان و له 97 ئه‌ندام 96 ئه‌ندام ده‌نگی له سه‌ردا ، كۆمسیۆن دانرا له سه‌ر راپرسی له سه‌ر پرۆژه‌كه بدرێت له لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان .
به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن دوای ره‌تیان كرده‌وه . هیچ ده‌ستوورێك نییه به به‌ژن و باڵای حیزبێك بڵێته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه ده‌ستوور واتا ده‌سه‌ڵات و ئازادی . جێی ئه‌سه‌فه له دوای 30 ساڵ خاوه‌نی ده‌ستووری خۆمان نه‌بین . پێویسته گله‌یی له خۆمان بكه‌ین ، له نه‌بوونی ده‌ستوورێكی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان . ئیراده‌ی سیاسی له هه‌ندێ لایه‌ن هه‌یه به‌وه‌ی ده‌ستوورێكی خۆمان هه‌بێت .
ده‌ستووری هه‌موو دونیا له یه‌ك ده‌چن ، حكومه‌تی ئیتیحادی داوای ده‌ستوور له ئێمه ده‌كه‌ن ئه‌وه ئه‌ركی خۆمانه كه ئه‌نجامی بده‌ین ، شتێكی نامۆ نیه كه ده‌ستووری خۆمان هه‌بێت . له ماوه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌ندێ كێشه دروست بوو ، به‌تایبه‌تی له لایه‌نه ئیسلامیه‌كان ، دواتر كه به‌رزكرایه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی كوردستان ، ده‌ستبه‌جێ ره‌زامه‌ندیان دا به‌وه‌ی هه‌ر چی داوا كراوه جێبه‌جێی بكه‌ین و ئێمه له‌وان زیاتر پابه‌ندین به ئیسلامه‌وه .
هیچ ده‌ستوورێك بۆ وڵات و بۆ هه‌رێم داده‌نرێت ، ده‌ستوور بۆ حزبی زۆرینه نیه ، حزب ئه‌مرۆ زۆرینه‌یه به‌یانی كه‌مینه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نها بیانوون و هیچی تر . ئێمه خۆمان به قوڵی بیرمان له‌و بابه‌ته نه‌كردۆته‌وه . ده‌ستوور چوارچێوه‌یه‌كی سیاسی بۆ هه‌رێم داده‌نێت ، ده‌سه‌ڵاته‌كان سنووردار ده‌كات ، دادگایه‌كی ده‌ستووری داده‌نرێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان .
ئێمه له‌ناو ئاژاوه‌یه‌كی سیاسی ده‌ژین ، هه‌ر لایه‌نێكی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر له سنووری خۆی لابدات ئه‌وا كه‌س نیه وه‌ڵامی بداته‌وه و سنووری بۆ دابنێت . بوونی ده‌ستوور له نه‌بوونی باشتره ، خۆ ده‌توانی 50%ی جێبه‌جێ بكرێت . دواتر پرۆسه‌ی سیاسی به رۆژێك و دووان پێناگات ، ئێمه ده‌بێت ده‌ست پێبكه‌ین . نابێت بوه‌ستین . ده‌ستوور پێویستی به ته‌وافوقی سیاسی هه‌یه ، ده‌ستوور هێله سه‌ره‌كیه‌كان داده‌نێت ، هێزه سیاسییه‌كان به میزاجه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن .
ئاماژه‌شیدا كه نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان هۆكاره بۆ زامن كردنی ده‌ستوور .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.