دكتۆر سه‌ردار قادر مامۆستای زانكۆله میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستوور له نێوان یه‌كڕیزی و ململانێ سیاسییه‌كاندا رایگه‌یاند :
له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بزانیین بۆ ده‌ستوورمان نییه ، هۆكاریش خۆمانین ، ساڵی 2005 له‌عێراق پێمان ده‌لێن پێویسته هه‌رێم ده‌ستووری هه‌بێت . له ماده‌ی 120 ی ده‌ستووری عێراق به ئاشكرا پێمان ده‌ڵێت پێویسته هه‌رێم ده‌ستووری هه‌بێت .
تا ئێستاش هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی نایه‌وێت ده‌ستوور هه‌بێت چونكه لایه‌نی سیاسی بازاڕی نامێنێت .
روونیشیكرده‌وه كه ده‌ستوور وا سه‌یر ده‌كرێت وه‌ك میكانیزمێكه بۆ ململانێی سیاسی . هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆكن له‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان بێ ده‌ستوور نابی بمێنێت ، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ، كه هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی پشتیوانی له بوونی ده‌ستوور ده‌كات ئه‌وه‌نده ترسی هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه حزبیه‌كانی بكه‌وێته مه‌ترسیه‌وه .
راشیگه‌یاند كه نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ئاسانه ، له‌و په‌ڕی دونیا بۆ ئه‌وپه‌ڕی دونیا به یه‌ك ده‌چن ، به‌ڵام پارته سیاسییه‌كان به میزاجی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه . پارته سیاسییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ناو ئیزدیواجیه‌تی شه‌خسییه‌ت له مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ پرسه‌كان . تا ئێستا هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی نایه‌وێت گفتوگۆ له سه‌ر پرۆژه یاسای ده‌ستوور بكات .
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه ده‌ستوور به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مافه له پێناو گه‌لی كوردستان . ده‌ستوور پرنسیپه بۆ ماف و ئازادیه‌كان و رێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان ، كه‌واته نه‌بوونی ده‌ستنوور واتا نه‌بوونی پێوه‌ر . له نیوه‌ی رێگا ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات . به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه بوونی ده‌ستوور واتا هه‌موومان پابه‌ندی ئه‌بین ، به‌ڵام بوونی ده‌ستوور باشتره له نه‌بوونی ده‌ستوور بوونی فه‌وزا .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.