پارێزگاری هەولێر لهگهڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان كۆبووهوه رایگهیاند: دەستدەکەنەوە بەپڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی (ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان).
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویهتی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەدیوانی پارێزگا، لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سەر بەسەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا، لەکۆبوونەوەکەدا، میکانزمی دەستکردنەوە بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانی (ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، نۆژەنکردنەوە و دروستکردن و قیرتاوکردنی شەقامەکان) لە سنووری پارێزگای هەولێر دیاریکرد و سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و شارەوانییەکانمان ڕاسپارد کە لەنزیکترین کاتدا بەپێی ئەو بەرنامە ڕێژی و پلانانەی ئامادەکراوە لێژنەی تایبەت دەستنیشان بکرێت و دەست بکرێتەوە بە تەواوکردنی پڕۆژە تەوانەکراوەکان بە تایبەتی ئەوانەی کەبەهۆی دۆخی دارایی و کۆرۆنا وەستێنراوبوون.
پارێزگاری هەولێر نووسیوویهتی: لەگەڵ ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە بەپێی ڕێزبەندی لەبەرنامەی کاردا دیاریکراون، هەروەها تەئکیدمان لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بەبێ جیاوازی و بەیەکسانی لەسەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە، بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندی ناوەندی شاری هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.