ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر لەنهۆمی سەرەوەی مۆتێل ناسا لهسهر شهقامی بازنهیی مهلیك مهحمود کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بهرگری شارستانی ئاگرهكه کۆنتڕۆڵکراوە و زیانی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی بهرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند: ئاگر لە کۆتا نهۆمی هوتێل ( ناسا ) لەسەر شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانی كهوتهوه، تیمەکانی بەرگری شارستانیش توانیان بە دوو شێواز ڕووبەڕووی ئاگرەکە ببنەوە تیمێک لەگەڵ گەیشتنیان سەرکەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە بۆ هاناوەچوونی کەسانێک ئەگەر لەناو هۆتێلەکەدا بن لەهەمان کاتدا تیمەکانی تر لەخوارەوە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن زۆر بەخێرای نەهێڵن ئاگرەکە بگوازرێتەوە بۆ نهۆمەکانی تر و زیانی زیاتر بدات، سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.