ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی سەربازیی لە ویلایەتی کادونا لە نێجیریا گیانیان لەدەستداوە بۆ یازده کەس بهرزبووهوه له نێوان قوربانییهكانیش سهرۆك ئهركانی سوپای نهیجیریا ئیبراهیم عهتاهیر گیانی لهدهستدا.
گوتەبێژی سوپای نێجیریا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد فڕۆکەیهكی سەربازی کە لە ئەبووجای پایتەختەوە بەڕێکەوت لە سنووری شاری کادونا کەوتووەتە خوارەوە.
راشیگهیاند له ئاكامی كهوتنه خوارهوهی فرۆكه سهربازییهكه سوپای نێجیریا بە نیگەرانییەوە کۆچی دوایی سەرۆک ئەرکانی سوپا، ئیبراهیم عەتاهیرۆ رادەگەیەنێت، هەروەها لەو رووداوەدا 10 سەرباز بە تیمی فڕۆکەوانیەکەشەوە گیانیان لەدەستداوە.
گوتهبێژی سوپای نهیجیریا ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتێکی نزیکدا وردەکاریی رووداوەکە و زانیاریی لەبارەی رێوڕەسمەکانی پرسە بڵاودهكرێتهوه.
لای خۆیهوه سەرۆکی نێجیریا محەمەد بوخاری، لە هەژماری تایبهتی خۆی لە تویتەر، سەبارەت بە رووداوەکە نیگەرانیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی عەتاهیرو و سەربازەکانی دیکە دەربڕی و، راگەیاند: سهرجهمییان ئەو قارەمانانە بوون کە لەپێناو ئاشتیی و ئارامییدا گیانیان فیدا کرد.
هاوکات سەرەخۆشی لە خانەوادەی قوربانیانی رووداوەکە و سوپای نێجیریا و گەلەکەی کرد، ئەوەش خرایەڕوو کە هێشتا هۆکاری رووداوەکە نازانرێت و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە دەستیپێکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.