جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی هاوكاری به فه‌له‌ستینییه‌كان دا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه مسوڵماننشینهكانی غه‌ززه كه به‌هۆی پێكدادانی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل وێران بوون.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له ماوه‌ی یازده رۆژدا، زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و ناوچانه گه‌یاندووه، له‌و هێرشانه‌دا زیاد له دوو سه‌د و په‌نجا كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان چه‌كدار و فه‌رمانده‌ی حه‌ماس بوون و به سه‌تان باڵه‌خانه داڕماون، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ڵێنی هاوكاری دارایی به حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌له‌ستین دا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان.
هاوكات بایدن دووپاتی له دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتییانه كرده‌وه بۆ كۆتاهێنان به گرژییه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و رایگه‌یاند، تاكه رێگه بۆ كۆتاهێنان به گرژییه‌كان، دانوستاندن و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.