رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هیومان رایس وۆچ رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كدار كه ده‌ستیان له تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووسان هه‌یه، خاوه‌ن پارتی سیاسی و په‌رله‌مانتارن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا و ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشه‌ڕوو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هێشتا به‌هێزتر بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌یدا هیومان رایتس وۆچ كه رۆژی هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌شڵێت: له وه‌ته‌ی خۆپیشاندانی نارازیبوون له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی دووهه‌زار و هه‌ژده ده‌ستی پێكردوه كوشتنی رۆژنامه‌وان و چالاكوانه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه.
به پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له هه‌شتا و یه‌ك هه‌وڵی تیرۆركردنی سه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاكوانان تۆمار كراوه كه سی و چوار له‌وان سه‌ركه‌وتوون.
له راپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، له‌سه‌دا بیست و پێنجی تیرۆره‌كان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیران مسته‌فا كازمی دا بوونه و لێژنه‌ی به‌دواداچوونیان بۆ پێكهێندراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ده‌ره‌نجامێكیان نه‌بووه.
هیومان رایتس وۆچ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و گروپه چه‌كدارانه به‌بێ ترس كاری تیرۆركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه پشت ئه‌ستوورن و له یاسا و حكومه‌ت هیچ جۆره ترس و دڵه‌ڕاوكێیان نییه.
له كۆتاییدا رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هیومان رایس وۆچ داوا ده‌كات كه حكومه‌تی عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر رووبه‌رووی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه بوه‌ستێته‌وه و یان ئه‌وه‌تا ناتوانێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا هیچ جۆره گۆڕانكاریه‌ك ئه‌نجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.