پسپۆڕێكی بواری كه‌شناسی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق ئاشكرایده‌كات له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆڵێكی بارانبارینی به‌لێزمه پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك و به‌شێك له پارێزگای سلێمانیش ده‌گرێته‌وه.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا پێشبینی ده‌كات، لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە هەر سێ پارێزگای هەولێر، دهۆک و کەرکووک، شەپۆلێکی باران بارینی بەلێزمە دەبارێت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای سلێمانیش ده‌گرێته‌وه.
لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم پێشبینی کرد کە ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، هاوکات، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.