Erbil 4°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 02:38

سبه‌ی ژووری هاوبه‌ش له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌که‌رکووک ده‌کرێته‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

له‌ كه‌ركووك سبه‌ی ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت، ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ به‌شدار ده‌بن.

یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بیژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا رایگه‌یاند: ژووری هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق له‌ كه‌ركووك ده‌كرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه‌ ماون له‌گه‌ڵ شانه‌ نووستووه‌كانی داعش، له‌ ئێستادا له‌ گروپی بچووكی پێنج بۆ شه‌ش كه‌سی چالاكی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دواتریش خۆیان له‌ بیابانه‌كان و چیاكان حه‌شار ده‌ده‌ن.

یه‌حیا ره‌سوڵ گوتیشی، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه‌ تا بیست و یه‌كی مانگ، دووسه‌د و دوو بۆمبی چێنراو پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌ و نۆسه‌د و شه‌ست و سیی چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و بیست تیرۆریستی داعشیش كوژراون.

له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیش رایگه‌یاند: ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ به‌شدار ده‌بن له‌و ژووره‌ و ئامانجیش لێی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنییە لە ناوچەکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.