Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 02:18

له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا چه‌کی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رج ده‌کرێـت

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی پيشه‌سازی و بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێـت و پشكی دهۆكیش دیاری كراوه‌.

نه‌وزاد شێخ كامل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق گوژمه‌ی پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست به‌ چه‌ك ره‌وانه‌ كردووه‌ و هه‌موو پاره‌ی جوتیاران هه‌رێمی كوردستان بۆ  ئه‌مساڵ خه‌رج ده‌كرێـت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو رێكاری دانی پاره‌ی جوتیاران ده‌ست پێده‌كات .

پشكی پاریه‌ی جوتیاره‌كانی پارێزگای هه‌ولێر یازده‌ ملیار و نۆسه‌د و حه‌وت ملیۆن دیناره‌، هه‌روه‌ها پشكی پاره‌ی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی بیست و سێ ملیار و حه‌وسه‌د و په‌نجا ملیۆن دیناره‌، هه‌روه‌ها پشكی پاره‌ی جوتیارانی پارێزگای دهۆك ده‌ملیار و حه‌وسه‌د وشه‌ست و پێنج ملیۆن دیناره‌.

له‌باره‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵیش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی داهاتوو هه‌رێمی كوردستنان ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كات و بۆ‌ هه‌ر ته‌نێك په‌نجا هه‌زار دینار زیاد كراوه‌.

به‌ جۆریك كه‌ تنی گه‌نمی پله‌ یه‌ك به‌ شه‌شه‌سه‌د و ده‌ هه‌زار دینار،  ته‌نی گه‌نمی پله‌ دوو به‌ پێنجسه‌د و سی هه‌زار دینار و ته‌نی گه‌نمی پله‌ سێش به‌ چوارسه‌د و حه‌فتا هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.