Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 18:37

بازرگانێکى شارى سلێمانى کۆتاى بە ژیانى خۆی هێنا

کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایگه‌یاند: كه‌سێك كه‌ له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی كاریده‌كرد، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌مردووی دۆزرایه‌وه‌.

سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی رایگه‌یاند: ئێوارەى ئەمڕۆ شه‌ممه‌، بازرگانێکی تەمەن پەنجا ساڵ بەناوی ( م.ئ.م) لەگەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی کۆتای بەژیانی خۆی ھێنا، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌مردووی دۆزرایه‌وه‌.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: تیمەكانی بەڵگە و تاوان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندووه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.