Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 02:13

نه‌یمار ڤاکسینی کۆڕۆنای وه‌رگرت

کوردستان TV
100%


دوای بانگه‌وازی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، نه‌یمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رده‌گرێت.
 دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م ژه‌مه‌ پێكوته‌، نه‌یمار به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ رایگه‌یاند، یه‌كه‌م ژه‌مه‌ پێكوته‌ی ڤاكسینی كۆرۆنام وه‌رگرتووه‌، هیواشی خواست دۆخی ژیان له‌ وڵاتانی جیهان به‌ خێرایی ئاسایی بێته‌وه‌.
 نه‌یمار گوتیشی،‌ ئومێد ده‌خوازم نه‌وه‌كو ته‌نیا هاوڵاتیانی به‌رازیل، به‌ڵكو ته‌واوی خه‌ڵك له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان پێكوته‌ی دژه‌ كۆرۆنا وه‌ربگرن له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیان.
 جێگای باسه‌ تا ئێستا چوارسه‌دو چل ویه‌ك هه‌زار كه‌س له‌ وڵاتی به‌رازیل بوونه‌ته‌ قوربانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.   
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.